هاوپه‌یمانی 19 سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف و هاوڕێكانی ده‌كات
  2026-11-22     

تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 سه‌ركۆنه‌ی ده‌ستگیركردنی مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف، نوێنه‌ری گشتی مامۆستایان گرێبه‌ست و هاوڕێكانی ده‌كات. مامۆستا عه‌لی ره‌ئوف به‌ تۆڕه‌كه‌ی وتوه‌، گه‌وره‌ترین پێشێلكاری ئه‌وه‌یه‌ مافه‌كه‌ت پێ ناده‌ن و ناهێڵن داوای بكه‌یت.

ئاوێنه‌: تۆڕی هاوپه‌یمانی 19، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ یەکشەممە، 22ی تشرینی دوەمی 2006، مامۆستا عەلی رەئوف لە بەردەڕەشەوە چوە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی و خستنەڕوی داواکاریی نزیکەی 52 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست، کە 53 رۆژ بو موچەیان وەرنەگرتبو؛ بەڵام یەکسەر دەستگیر کرا.

ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، مامۆستا عەلی رەئوف و دواتر مامۆستا محەمەد یاسین خرانە نێو مینی پاسێکی رەش و برانە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر و لە ژورێکدا دەستبەسەر کران. دواتر براونەتە ژوری بەڕێوەبەر و گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندانەکەیانەوە کراوە و تا کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ ئازاد کراون.

عەلی رەئوف بە تۆڕی هاوپه‌یمانی 19ی راگەیاند، "هەندێک لە ئەفسەرەکان پێشتر قوتابیی خۆم بون، ئەوەش هەستێکی ناخۆش بو بۆ من."

وه‌ك تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 ئاماژه‌ی پێداوه‌، دوای ئازادبونیان، لەبری گەڕانەوە بۆ ماڵەوە، چونە بەردەم دادگا بە مەبەستی سازدانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی، بەڵام پۆلیسی هەولێر جارێکی دیکە مامۆستا عەلی رەئوفی دەستگیرکردەوە و بردییەوە بۆ پۆلیس و تا کاتژمێر 4 دەستبەسەر بو، پاشان ئازاد کرا.

مامۆستا عەلی بە تۆڕی 19 ی وت، "گەورەترین پێشێلکاری ئەوەیە مافی خۆت پێنەدەن، پاشان نەهێڵن داوای مافەکەشت بکەیت."

ژمارەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست نزیکەی 52 هەزار کەسە و موچەکانیان لە داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین دەکرێت، کە زۆر بە کەمی روی داوە دوانەکەوێت.

تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌، مافی ئازادیی رادەربڕین یەکێکە لە مافە بنەڕەتییەکان و بنەمای سەرەکیی هەر کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، کە رێگە بە هەمو تاکێک دەدات بەبێ ترس و جیاکاری بیروڕای خۆی دەرببڕێت. مامۆستا عەلی و هاوڕێکانی هیچ تاوانێکیان نەکردوە تا دەستبەسەر بکرێن، بۆیە وەک تۆڕی 19 سەرکۆنەی ئەم کارە دەکەین.

زۆرترین بینراو
سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ئاوێنە: کۆبوونەوەی یەکێتی‌و پارتی بێ ئەنجام بووەو یەکێتی دوو داواکاری ھەیە
کۆبونەوەکەی یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
یانه‌ی هه‌ولێر: له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگای دهۆك هێرشی دڕندانه‌مان كرایه‌ سه‌ر
زەیدی بانکی تی بی ئای ڕاسپارد 100 دۆلار بە 152 هەزار دینار بفرۆشێت
مه‌سعود بارزانی و فالح فه‌یاز: كێشه‌كانی نێوان هەرێم و عێراق لە چوارچێوەی دەستور قابیلی چارەسەرن
عراقچی: یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران نابرێته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڵام ده‌كرێت له‌باره‌یه‌وه‌ بگه‌ینه‌ رێگه‌چاره‌یه‌ك
ترەمپ: ئێستا رووبەڕووی سەرکردەی سێیەم بوینەتەوە و دوای ئەو کۆتایی ریژێمە
وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
"ماسکیزم"، چۆن ئیلۆن ماسک بوو بەهێمای سەردەمی ئێمە؟
هەولێر: لە 10 مانگدا زیاتر لە 13 هەزار منداڵ لەدایکبوونە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×