وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و وه‌زیری وزه‌ی توركیا تاوتوێی پشكی توركیا له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كه‌ن
  2026-11-21     

محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی توركیاو سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی له‌گه‌ڵ ئالپ ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار، وه‌زیری وزه‌ی توركیا كۆبوه‌وه‌. وه‌زیره‌ توركه‌كه‌ ده‌ڵێت، تاوتوێی پشكی توركیایان له‌ كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوك كردوه‌.

ئاوێنه‌: محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق و سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، له‌گه‌ڵ ئاڵپ ئه‌رسه‌لان به‌یره‌قدار وه‌زیری وزه‌ی توركیا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كۆبۆته‌وه‌.

وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاندوه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باسمان له‌ پشكی كۆمپانیای نه‌وتی توركیا كردوه‌ له‌ كێڵگه‌كانی كه‌ركوك، له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رفه‌تانه‌ی كه‌ پرۆژه‌ی رێگای گه‌شه‌پێدان ده‌یڕه‌خسێنێت.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی محه‌مه‌د سه‌معان ئاغا، هه‌روه‌ها له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی به‌رزكردنه‌وه‌ی هاورده‌كردنی كاره‌بایان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ له‌ توركیاوه‌ كردوه‌، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ 600 مێگاواته‌وه‌ بكرێته‌ 1000 مێگاوات.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×