عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له په‌یامێكدا بۆ هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، جورف نه‌سر سه‌ره‌تایه بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر ته‌واوی خاكی عێراقدا بۆ ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی هه‌ر جۆره گه‌نده‌ڵی و چه‌كێكی كۆنترۆڵ نه‌كراو، ببینه‌وه.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانگه‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به‌تایبه‌ت ئه‌و هێزانه كرد كه ئه‌مڕۆ چونه ناو ناوچه جورف سه‌خر.
زه‌یدی له په‌یامه‌كه‌یدا وتی"ئێستا ڕو لە ئێوە دەکەم لە کاتێکدا قۆناغێکی گرنگ لە مێژوی عێراقدا دادەڕێژن. دو ڕاسپاردەتان پێ دەدەم کە لەگەڵ قارەمانێتییەکانتاندا گونجاون: خۆڕاگری و دانایی، چونکە ئێمە لە شەڕ و جەنگدا نین، هەمو ئەوانەی لەوێن براتانن، هیچ دوژمنێک لەنێوانتاندا نییە و هیچ نەیارێکیش لەبەردەمتاندا نییە، ئەوان ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەن و خوێنیان خوێنی ئێمەیە، ئەم قۆناغە ڕۆحی له ئامێزگرتن هەڵدەگرێت نەک پەراوێزخستن و هەمووان لەنێو هێزە چەکدارەکاندا تێکەڵ دەبن لەژێر یەک ئاڵا، یەک فەرماندەیی و یەک یاسادا."
زه‌یدی جه‌ختی كرده‌وه "بڕیارمان جێگیرە؛ هیچ چەکێک لە دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەتدا نابێت، هیچ چەکێک نییە جگە لە چەکی عێراق، هیچ بڕیارێک نییە جگە لە بڕیاری عێراق، و هیچ ئاڵایەک لە سەرووی ئاڵای عێراقەوە بەرز نابێتەوە."
وتیشی "گەلەکەتان، گەلی عێراق، قسەی خۆی کرد و لەگەڵ دەوڵەتدا وەستا بۆ پاراستنی سامانی عێراق و لەباربردنی گەندەڵی و یاخیبوون، لەم شوێنەوە، بە ناوی ئێوەوە سوپاس و پێ‌زانین ئاراستەی گەلی ئازای عێراق دەکەین، کە پشتیوانی لە هێزە چەکدارەکانی کرد."
هه‌روه‌ها وتیشی "ئێوە سەلماندتان کە عێراق کاتێک یەک دەگرێت هیچ شتێک لەبەردەمیدا ناوەستێت و سه‌ره‌تا لە جورف سه‌خرەوە دەستپێدەکات بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکی عێراقدا، تا ڕوبەڕوی هەر جۆرە گەندەڵی یان چەکێکی كۆنترۆڵ نه‌كراو ببینەوە لە وڵاتەکەماندا."
جه‌ختیشی كرده‌وه "ئەمە سەرەتای عێراقێکی یەکگرتو، بەهێز و دادپەروەرە، کە دەستور و یاسا حوکمی دەکات."