سه‌عد مه‌عن: كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ جورف سه‌خر ده‌كشێنه‌وه‌
  2026-11-20     

سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، قۆناغ به‌ قۆناغ له‌ جورف نه‌سر ده‌كشێنه‌وه‌. ده‌شڵێت، پڕۆسه‌ی جێگۆڕكێی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ جورف سه‌خر بێ كێشه‌ به‌‌ڕێوه‌چوه‌.

ئاوێنه‌: سه‌عد مه‌عن، سه‌رۆكی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌ پڕۆسه‌ی چونه‌ ناوه‌وه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌ هاوبه‌شه‌كانی عێراق بۆ نێو جورف نه‌سر كرد.

ئه‌و وتی، باره‌گای كۆنترۆڵكردن كرایه‌وه‌و له‌ سه‌عات 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆوه‌ ده‌ستبه‌كار بو هەروەها لیوای 38ی سوپای عێراق و لیوای 17ی سوپای فیدراڵی و لیواکانی 72 و 79ی حەشدی شەعبی و فەوجی ئامادە و فەوجێکی پۆلیسی وزە دەستبەکار بون.

وتیشی، پۆلیسی وزه‌ ده‌ستیكرد به‌ وه‌رگرتنی پێگه‌كانی بۆ پاراستنی بۆرییه‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، سبه‌ی رێگه‌ی فازڵییه‌ بۆ كه‌ربه‌لا ده‌كرێته‌وه‌.

سەعد مەعن، لەبارەى کشانەوەى کەتیبەکانى حیزبوڵا لە جورف سه‌خر وتى: "کشانەوەکە قۆناغ به‌ قۆناغ دەبێت، ئەمڕۆ بینیتان یەکێک لە فەوجەکانی لیوای 45 دەستی کردوە بە کشانەوە و پۆلیسی فیدراڵی چونە جێیان، وادەیەکى دیاریکراو هەیە و پرۆسەی دوبارە دابەشکردنەوە و جێگیركردنی هێزه‌كان دەبێت، ئەمڕۆ لیوای 45 لە یەکێک لە فەوجەکانییەوە دەستیپێکردوە و سبەی بەردەوام دەبێت.

کەتیبەکانى حیزبوڵڵا، سێ لیواى (45 و 46 و 47)ی هەیە کە زۆربەیان لە جورف سه‌خر لە بابل و قەزاى قائیم لە ئەنبار جێگیر کراون.

زۆرترین بینراو
یه‌كه‌م چاوپێكه‌وتنی لاهور شێخ جه‌نگی له‌ زیندانه‌وه‌
دوای ٣٥ ساڵ لە مانەوەیان لە تونس؛ عێراق دوو فڕۆکەی مێژوویی جۆری "بۆینگ ٧٤٧" دەفرۆشێت
هاوپه‌یمانی نیشتمانی: هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبمان لە هەولێر
تره‌مپ: له‌ په‌یوه‌ست به‌ ئێرانه‌وه‌ تا دوای سه‌ری ساڵی نوێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین
له‌سه‌ر دۆسیه‌ی قاچاخچێتی له‌ جورف سه‌خر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی بۆرییه‌‌ نه‌وتییه‌كان ده‌ستگیركرا
پاش هەنگاوەکەی جورف سەخر و پەیامەکەی عەلی زەیدی؛ فەرماندەی زێرەڤانی: هێزەکانمان لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ پاراستنی هەرێم
ڕەشنوسی بودجەی 2027ی عێراق تەواوکرا؛ داهاتی نانەوتی دەگاتە 19٪ و دۆسیەی نەوتی هەرێم وەک بەربەستی سەرەکی دەمێنێتەوە
جرف الصخر لەسەر لێواری تەقینەوە؛ ئەمریکا بە تەلەفۆن و ئێران لە مەیداندا
یەرەکە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە درۆن و تۆپخانە سنووری سەردەشتی بۆردوومان کرد و هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە
ترەمپ بە ئامادەبوونی پووتین و شی جینپینگ: ڕێگە نادەین ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×