هاوپه‌یمانیی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر باره‌گای سه‌ره‌كیی حزبه‌كه‌یان له هه‌ولێر و داوا له حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات ده‌ستبه‌جێ ئه‌و كاره رابگرن كه پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
ئاوێنه: هاوپه‌یمانیی نیشتمانی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر بارەگای سەرەکیی حزبمان لە پارێزگای هەولێر و داوایان لە هاودیدانمان کردوە کە لە سەروی خۆیانەوە فەرمانیان پێ کراوە و دەبێت ئۆفیسەکە چۆڵ بکەن.
وتوشیه‌تی "ئێمە وەک هاوپەیمانیی نیشتمانی، تەواوی ئەو کارەی کە ئەمڕۆ ئەنجام دراوە ڕەت دەکەینەوە؛ چونکە دورە لە هەمو بنەمایەکی یاسایی و نیشانەی قبوڵنەکردنی ڕای جیاوازی سیاسییە لە هەرێمدا."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "بەبێ هیچ پاساوێک ئەم کارە نایاساییە ئەنجام دراوە؛ بۆیە داوا لە حزبی دەسەڵاتدار و وەزیری ناوخۆ دەکەین دەستبەجێ ئەم کارە ڕابگرن، چونکە پێچەوانەی یاسایە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه "هاوپەیمانیی نیشتمانی بە مافی خۆی دەزانێت هەمو ڕێکارێکی یاسایی بگرێتە بەر بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلکارییە."