لە بەندینخانەنەی ناوەندی ئیلام، سزای لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد کە دوانیان ژن بوون و پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو جێبەجێکرا.
ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤، بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، رۆژی سێشەممە 3ی کانوونی یەکەم، سزای سێدارەی پیاوێک بە ناوی حەسەن حەسەن بەیگی خەڵکی سەروای کارزانی سەر بە شاری شیروان و چەرەداول و دوو ژن، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام جێبەجێ کرا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم سێ بەندکراوە پێشتر و لە دۆسیەی جیاوازدا لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.