بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە بەشێک لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان كرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایانی سنووری سلێمانی و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کرد.
ئەمە لەکاتێکدایە، زیاتر لە دوو مانگە مامۆستایان شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە و تا ئێستا هیچ وادەیەك بۆ دابەشكردنی مووچەكانیان نییە.
جێگای ئاماژەیە لە چەند رۆژی ڕابردوودا حكومەتی عێراق بڕی ٧٦٣ ملیار دیناری بۆ مووچەی فەرمانبەران نارد بەڵام هەرێم ئامادە نییە ئەو پارە دابەش بكات.