دوو کچی کورد ناویان لە لیستی 100 کاریگەرترین ژنی جیهاندایە
  2024-12-04       254       

تۆڕی هەواڵی بی بی سی، لیستی ناوی 100 ژنە کاریگەرەکەی جیهان بۆ ساڵی 2024 بڵاوکردەوە، کە ناوی دوو کچە کوردیشی لەخۆی گرتووە.

ئاوێنە: لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا تۆڕی هەواڵی بی بی سی، لیستی ناوی 100 ژن رادەگەیەنێت کە بە هەوڵ و چالاکی و کارەکانیان زۆرترین کاریگەرییان لەسەر جیهان دروستکردووە.

بۆ ئەمساڵیش لیستەکەی راگەیاند کە ناوی هەردوو چالاکوانی کورد نادییە موراد و ژینا مودەڕیس گۆرجیشی تێدایە.

نادیە موراد چالاکوانی ئێزدی، لە دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، لەلایەن ئەو گروپەوە رفێندرا و دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک توانی خۆی دەربازبکات و چیرۆکەکەی بگەیەنێتە جیهان ببێتە یەکێک لە داکۆکیکارانی مافی ژنان و ژنانی ئێزدی بە تایبەتی.

بەهۆی ئەو هەوڵ و کارانەی لەدوای دەربازبوونی ئەنجامیداون، ساڵی رابردوو نادیە موراد خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.

ژینا مودەڕیس گۆرجی رۆژنامەنوس و چالاکوانێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە کە کاری بۆ بەرگریی لە مافەکانی ژنان دەکرد.

لەدوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی و دەستپێکردنی جووڵانەوەکانی (ژن، ژیان، ئازادی)، ئەم چالاکوانە چەند جارێک دەستگیرکرا تا دوایین جار بە بڕیاری دادگا بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا و لە ئێستادا لە رۆژەکانی سزاکەی لە زیندان بەسەردەبات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×