پەرلەمانتارێکی یهكێتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، هەژماری من تەوتین نییە و ڕەتی دەکەینەوە.
ئاوێنه: کاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری یهكێتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی هەژماری من لەلایەن سودانییەوە بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دوێنێ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پارێزگای دیالە لەگەڵ پەرلەمانتاران کۆبووەوە و لەبارەی تەوتینەوە وتوویەتی: هەژماری من تەوتین نییە و ڕەتی دەکەینەوە.
ئەندام پەرلەمانەکەی یهكێتی دەشڵێت: سودانی ڕایگەیاندووە، تەوتین لەڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانەوە ئەکرێت.