لەکاتژمێر حەوتی بەیانی ئەمڕۆوە ھەڵبژاردنی تایبەت لەھەرێمی کوردستان بەرێوە دەچێت، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراقیش دەڵێت "دەنگدان بەوپەڕی نهێنی بەڕێوەدەچێتو هێز نییە بزانێ کێ دەنگی بەکێ داوە".
ئاوێنە: د.عیماد جەلیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، کە سەرپەرشتی پرۆسەی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بەئاوێنەی راگەیاند ٢١٥ هەزارو ٩٦٠ کەس لەهێزی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی هەریمی کوردستان ئەمڕۆ لەدەنگدانی تایبەتدا بەشداری دەکەن، بۆ ئەو مەبەستەش ١٦٥ بنکەی دەنگدان ئامادە کراوە، ئەو وتی "هیچ فشارێکمان هەست پێنەکردووە بەرامبەر ئەو پێشمەرگەو هێزە ئەمنیانە کرابێت کە ئەمڕۆ بەشداری لەدەنگدانی تایبەتدا دەکەن، پێشمانوایە دەنگدەر گوزارشت لەڕای خۆی دەکات لەناو کابینەی دەنگداندا، لەبەرئەوە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت دابەش دەبێت بەسەر هەموو حزبو لیستو کاندیدەکاندا".
وتیشی "گرەنتی ئەوە کراوە کە دەنگدەر بەنهێنی دەنگ بدات، بەئەندازەیەک کە کۆمۆیسیۆنیش نازانێت ئەو دەنگدەرە کێیە دەنگی بەفلانو فیسار لیست داوە، مەحاڵە بزانرێت کێ دەنگی بەکام لیست یان کاندید داوەو تەواو تەواو دەنگدانەکە نهێنییەو رێوشوێنێکی توند گیراوەتە بەر بۆ ئەوەی بەکۆدی نهێنی زۆر بەهێز دەنگ بدرێت، بەجۆرێک کە کەس شوناسی دەنگدری بۆ نەدۆزرێتەوەو مۆبایل بردنە ناو بنکەی دەنگدانەوە قەدەغەیە".
کلیک لەسەر ئەم لینکە بکەو راپۆرتێک لەمبارەیەوە بخوێنەرەوە
https://www.awene.com/detail?article=117218