وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل بەڕەسمی كوژرانی یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماسی پشتڕاستكردەوە.
ئاوێنە: ئیسرایل كاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، لە پەیامێكدا وتی، یەحیا سینوار ئەمڕۆ لەسەر دەستی سەربازانی ئیسرائیل كوژرا.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، "یەحیا سینوار"ی بە "ئەندازیاری پشت كوشتار و دەستدرێژییەكان"ی رۆژی 7ی ئۆكتۆبەری ساڵی رابردو ناوبرد.
وتیشی"ئەمە دەستكەوتێكی سەربازی و ئەخلاقی گرنگە بۆ ئیسرائیل و سەركەوتنی جیهانی ئازادە دژی ئەو بەرە شەڕانگێزییەی كە ئیسلامی توندڕەو كە ئێران رێبەرایەتی دەكات."
ئاماژەی بەوەشدا "كوشتنی سینوار، دەكرێت ببێتە مایەی ئازادكردنی سەرجەم بە بارمتەگیراوەكانی ئیسرائیل و رێگەش خۆش دەكات بۆ گۆڕانكارییەك كە دۆخێكی نوێ لە غەززەیەكی بێ حەماس و بەبێ كۆنترۆڵی ئێران بێتە ئاراوە."