2025-01-01   1269     
به‌گوێره‌ى هه‌واڵى میدیاى ڕۆژئاواى كوردستان، توركیا‌و گروپه چه‌كداره تونده‌ڕه‌وه‌كان هێرشێكى چڕیان بۆسه‌ر به‌نداوى تشرین ده‌ستپێكردو شه‌ڕڤانانیش وه‌ڵام‌و به‌رگرییه‌كى سه‌خت ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی ئانها له‌هه‌واڵێكى به‌په‌له‌دا بڵاویكرده‌وه، تورکیا‌و گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌و وڵاته، هێرشێكى چڕیان بۆسه‌ر باشوری بەنداوی تشرین‌و گوندی خاربیت زەمالی ده‌ستپێكردوه‌و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی مه‌نبه‌ج-یش وەڵامی توندى هێرشەکان دەدەنەوە.
له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، هێرشه‌كه زۆر چڕه، به‌ڵام شه‌ڕڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازیى مه‌نبه‌جى سه‌ر به‌هه‌سه‌ده به‌رگرییه‌كى قورس ده‌كه‌ن‌و وه‌ڵامێكى توندى ئه‌و په‌لاماره‌یان داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌دواین ئه‌نجامى ئه‌و په‌لاماره‌ش زانیارییه‌كانى ئانها ده‌ڵێت:"تائێستا شه‌ڕو پێكدادانى سه‌خت به‌رده‌وامه‌و په‌لامارده‌رانیش نه‌یانتوانیوه هیچ پێگه‌یه‌كى هه‌سه‌ده كۆنترۆڵ بكه‌ن".