لە گەرەکێکی شاری سنە، ژنێکی کاسبکار بەدەستی پیاوێک ئاگری تێبەردرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ناوخۆ غەزالە حدوودی ژنە کاسبکاری خەڵکی سنە کە لە دوکانەکەی خەریکی جلک دروون بوو لە لایەن پیاوێک بە بەنزین ئاگر لەخۆی و دوکانەکەی بەردرا و دوای چەند رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی کەوسەر بەهۆی سەختی برینەکانی ژیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ئەو پیاوە داوای هاوسەرگیریی لە غەزالە کردووە، بەڵام غەزالە رەتی کردۆتەوە، ئەویش رۆژی ٥ی بەرفرانبار لەبەر چاوی خەڵکی گەڕەکی نایسەری سنە ئاگری تێبەرداوە.
غەزالە ژنێکی سەربەخۆ بووە و خاوەن کچێکی ١١ ساڵانە، تەنها ویستویەتی بە ئازادی لەگەڵ کچەکەی ژیان بەسەر بەرێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوخۆ لە ٦مانگی یەکەمی ئەمساڵ نزیک ٧٠ ژن لەلایەن هاوژین و پیاوانی بنەماڵە لە ئێران کوژراون.
چالاکانی ژنان پێیانوایە جگە لە زهنیەتی پیاوسالاری، سیاسەتەکانی رژێمی ئێرانیش سەرچاوەی سەرکەین کە زەمینە خۆش دەکەن بۆ توند و تیژی سەر ژنان.