پەرلەمانتارێکی عێراق: چارەنوسی مووچەی مانگی ١٢ نادیارەو گرفتی مووچە قوڵتر دەبێتەوە
  2025-01-04       716       

بەپێی وتەی کاروان یاوەیس ئەندامی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، چارەنوسی مووچەی مانگی ١٢ نادیارە، دەشڵێت "بەبێ تەوتین و رادەستنەکردنی داهاتی نانەوتی بە بەغدا، کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم قووڵتر دەبێتەوە".

ئاوێنە: كاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی حزبەکەی راگەیاندووە "چارەسەرنەكردنی كێشەی رادەستنەكردنی داهاتی نانەوتی و جێبەجێنەكردنی تەوتین، وا دەكەن كێشەی مووچە لەمە قووڵتر بێتەوە".

یاروەیس رونیشیکردووەتەوە "ئەگەر تەوتینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەكرێت، ئەوا كێشەی دواكەوتنی مووچە لەمساڵیشدا بەردەوام دەبێت و چارەسەر نابێت".

ئەندامەکەی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق وتیشی "وەک فراكسیۆنی یەكێتی سوورین لەسەر جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی لەبارەی تەوتین و بۆ ئەو مەبەستەش ئیمزای ١٥٠ پەرلەمانتارانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانمان رادەستی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردووە.
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×