2025-01-06   791     
ورده‌كاری "مه‌ترسییه‌كه"ی سه‌ر هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت كه واژۆكردنی گرێبه‌ستێكه له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم، كه به‌پێی وته‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، نرخه‌كان بۆ چه‌ندین هێنده زیادكراوه، هاوكات شیكاری ڤایرۆسی بانكی خوێن دراوه به كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی، كه "خوێن ده‌داته منداڵانی سالاسیما و توشبوان شێرپه‌نجه ئه‌و كۆمپانیایه له رێبه‌ری WHO تۆمار نه‌كراوه، پێشتریش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه‌كان لابراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌بوه به‌هۆی خوێنهكهوه توشبون به ڤایرۆسی ئایدز و جگه‌ر بهێنێت".
ئاوێنە: عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر، ڕایگه‌یاند، ماوه‌ی 20 رۆژه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌سه‌ر گرێبه‌ست و بڕیارێكی "مه‌ترسیداری"ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه جێبه‌جێكردنی زیانێكی گه‌وره‌ی ده‌بێت، "211 جۆر مادده هه‌یه له تاقیگه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی كه پێشتر ساڵانه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی به‌جیا گرێبه‌ستیان بۆ ده‌كرد و له‌نێوان كۆمپانیاكان كێبڕكێ ده‌كرا، ئێستا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و به گرێبه‌ستێكی نایاسایی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی وه‌رگرتوه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ سه‌رجه‌م كه‌ره‌سته‌كان له كۆمپانیای بیت كۆ ده‌كڕدرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه چیتر كێبڕكێ و دانانی نرخ نه‌ماوه و وه‌زاره‌تی رێكه‌وتوه له‌گه‌ڵیدا كه خۆیان نرخ داده‌نێن و كوالێتیش چه‌ندین هێنده دابه‌زیوه، به‌های چه‌ند مادده‌یه‌ك له پێنج ملیار دیناره‌وه به‌رزبوه‌ته‌وه بۆ 24 ملیار دینار.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح باسی له‌وه‌شكرد، "پێشتر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی جیهانیدا كراوه كه ئه‌مریكی و ئه‌وروپی بون، ئێستا گرێبه‌سته‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ده‌ره‌جه دوی ئیتاڵیدا كراوه، جگه له‌وه‌ش مه‌ترسی گه‌وره هه‌یه، بۆ نمونه شیكاری ڤایرۆسی بانكی خوێن دراوه به كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی به‌ناوی لیازۆن، كه خوێن ده‌داته منداڵانی سالاسیما و توشبوان شێرپه‌نجه ئه‌و كۆمپانیایه له رێبه‌ری WHO تۆمار نه‌كراوه، پێشتریش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستییه‌كان لابراوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسی هه‌بوه به‌هۆی خوێنهكهوه توشبون به ڤایرۆسی ئایدز و جگه‌ر بهێنێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "یه‌كێكی دیكه له مه‌ترسییه‌كان ئه‌وه‌یه كه تا 10 ساڵی دیكه هه‌ر په‌تایه‌ك ڕو بكاته هه‌رێمی كوردستان، له ئێستاوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه كراوه، سه‌رجه‌م گرێبه‌سته‌كان بۆ كڕینی ده‌رمان و پێداویستی له رێگه‌ی یه‌ك كۆمپانیاوه ده‌بێت و هیچ ده‌رمانێك به كێبڕكێ ناكڕدرێت".