کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانى ڕۆژهەلاتی هەرێم و گەرمیان نیمچە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و ساماڵ دەبێت و لە ناوچەکانى ڕۆژهەلاتی هەرێم و گەرمیان نیمچە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ شوێن پەڵە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ١٧ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە سفر پلە دەبێت.