مستەفا قەرەسوو: ئەگەر گۆشەگیری هەڵگیراوە بۆچی ڕێگە بەدیداری پارێزەران‌و خانەوادەی ئاپۆ نادرێت
  2025-01-07       441       

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند، لە دوای چاوپێکەوتنی شاندەکەی دەم پارتی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا گۆشەگیری بەردەوامە و تائێستا رێگری لە دیداری پارێزەران و بنەماڵەکان دەکرێت.

ئاوێنە: مستەفا قەرەسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لەمیانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی مەدیا خەبەردا باسی لەوەکرد، تائێستا رێگری لە دیداری پارێزەران و بنەماڵەکان دەکرێت و وتیشی "گەر گۆشەگیری لابراوە، کەواتە بۆچی ڕێگە بە چاوپێکەوتن نادرێت؟".

پەیوەست بە سیاسەتەکانی تورکیا پەیوەست بە پرسی کورد قەرەسوو ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ پرۆسەیەکی لەو جۆرە بکەن. هەروەها پرۆسەی پێشوو، کە وەک پرۆسەی چارەسەر پێناسە دەکرا، بەهۆی ناڕاستگۆیی و نەبوونی هۆشمەندی دیموکراتیک لای تورکیا کۆتاییهات.

ئەندامەکەی کەجەکە وتیشی "پێداگری رێبەر ئاپۆ لەسەر گۆڕانکاری دیموکراتیک و ئەوەی خستەڕوو کە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەبێت پرسی کورد چارەسەر بکرێت.

رونیشیکردەوە "تا مافە بنچینەییەکانی گەلی کورد بە فەرمی نەناسرێن، گۆڕانکاری دیموکراتیک نایاتەدی".

"بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و چارەسەری پرسی کورد دەبێت درێژە بە تێکۆشان بدرێت، هەروەها بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەشێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێش بچێت، هەڵگرتنی هەنگاوی پاڵنەرانە گرنگە". مستەفا قەرەسوو وای وت
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×