هەسەدە تێكشكاندنی تەواوی هێرشەكانی ئەمڕۆی میلیشیاكانی سەربە توركیای بۆ سەر ناوچەكانی بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی منبج راگەیاند و دەڵێت، گورزی بەهێزمان لێداون و چەندین تانك و ئۆتۆمبیلی سەربازیمان تەقاندونەتەوە.
ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێزەكانمان تەواوی هێرشەكانی ئەمڕۆی بەكرێگیراوانی سەربە توركیایان بۆ سەر گوندەكانی باكوری بەنداوی تشرین و باشوری رۆژهەڵاتی منبج تێكشكاندن كە هێرشەكان پاڵپشت بون بە بۆردومانی ئاسمانی و وشكانی توركیا لەڕێگەی درۆن و فڕۆكەی جەنگییەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، هێزەكانمان گورزی بەهێزیان لە میلیشیاكان وەشاندوەو هەروەها چەندین تانك و ئۆتۆمبێلی سەربازیمان تەقاندۆتەوە.