دكتۆر بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو کە ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندرووستی کردوویەتی دژی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانە، چاوەڕوان بووین کە وەزیری تەندرووستی پشت بەست بە بڕگەی ٤٤ـی ڕێکەوتنەکەی کردوویانە، ئەو ڕێکەوتنە هەڵبووەشێنێتەوە، بەداخەوە بینیمان کە سوورە لەسەر قسەکانی کە ئەمەی کردوویانە کارێکی باشە.
ئاوێنه: دكتۆر بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندرووستی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لەگەڵ كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت بەمجۆرە لە فەیسبوكی خۆی زانیاری خستووەتەڕوو.
دكتۆر بڕیار ڕەشید ڕایگەیاند، دوای ئەوەی بەڵگەی پێویستمان خستەڕوو کە ئەو گرێبەستەی وەزارەتی تەندرووستی کردوویەتی دژی سەرجەم بەرژەوەندییەکانی هاوڵاتیانە، چاوەڕوان بووین کە وەزیری تەندرووستی پشت بەست بە بڕگەی ٤٤ـی ڕێکەوتنەکەی کردوویانە، ئەو ڕێکەوتنە هەڵبووەشێنێتەوە.
دەشڵێت، بەڵام بەداخەوە بینیمان کە سوورە لەسەر قسەکانی کە ئەمەی کردوویانە کارێکی باشە.
وتوشیەتی، لێرەوە داوا ئەکەم لە وەزیری تەندرووستی هەرێم مادام دڵنیایە لە قسەکانی فەرموو لە کام کەناڵەی پێی خۆشە دیبەیتێکی ڕاستەوخۆ لەبەردەم خەڵکی کوردستان بکەین و بۆی دەسەلمێنین کە چۆن ئەم ڕێکەوتنەی کە کراوە دژی بەرژەوەندی گشتی و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە و لە داهاتوودا گرفتی گەورە بۆ هاوڵاتیان و سامانی گشتی درووست دەکات.
ئەوەش لەكاتێكدایە، بەپێی نووسراوێك كە بڵاوكراوەتەوە دەردەكەوێت تاقیگەی نەخۆشخانە و بنکە تەندرووستییە حکومی و گشتییەکانی سەر بە وەزارەتی تەندرووسنتی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم بۆ ماوەی دە ساڵ دراوەتە کۆمپانیا و کەرتی تایبەت و ئەوەش نیگەرانی هاوڵاتیانی بە دوای خۆیدا هێناوە.