مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و وەفدێكی سەركردایەتی ئەنەكەسە كۆبونەوەو لە كۆبونەوەكەدا سەرۆكی پارتی جەختی لە "پێویستی یەكڕیزیی و یەكهەڵوێستیی لایەنە كوردییەكانی سوریا" كردۆتەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ی کانونی دوەمی 2025 لە سەڵاحەددین، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی پێشوازی لە وەفدێكی سەرکردایەتی ئەنەکەسە کردوە.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سوریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لەمەڕ گۆڕانکارییە هەنوکەییەکان ئاڵوگۆڕ کراوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، هەر لەو دیدارەدا مەسعود بارزانی جەختی لە "پشتیوانیکردنی دۆزی گەلی کورد لە سوریاو پێویستیی یەکڕیزیی و یەکهەڵویستیی لایەنە کوردییەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد لە سوریا و پشتبەستن بە دیالۆگ و ڕێکاری ئاشتیانە کردەوە."