بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣١ ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، دەشڵێت، نۆ لەو ژنانە تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵیدا بووە.
ئاوێنە: مەحموود ئەمیری موقەدەم، بەرپرسی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری ساڵانەی لە سێدارەدانی ژنانی لە ئێران بڵاوکردەوە.
مەحموود ئەمیری موقەدەم ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٤دا ٣١ ژن لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارە دراون، کە ئەمە زۆرترین ئاماری لەسێدارەدانی ژنە لە ساڵی ٢٠٠٨ەوە تا ئێستا.
وتیشی، نۆ ژنی گەنج کە تەمەنیان لە خوار تەمەنی ١٨ ساڵیدا بووە لەسێدارەدراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠١٠ەوە تا ئێستا ٢٤١ ژن لە سێدارە دراون.