2025-01-06   453     
دوای ئەوەی باوەڕوابوو کە لەهێرشێکی داعشدا لەساڵی 2014دا بۆ سەر گوندەکەیان کوژراوە، کچێکی ئێزدی لەپارێزگای دهۆکی هەرێم بەخێزانەکەی شاد بوەوە.
ئاوێنە: کچەکە ناوى سیلڤانا خازره ئاماژهى بهوهداوه، "باوکمو برا گەورەکەم لەلایەن داعشەوە کوژران، هیچ شتێکیش نازانین سەبارەت بەچارەنوسی دایکمو برا بچوکەکەم، ئەوان هێشتا بێسەروشوێنن".
خزمێکی سیلڤانا بهناوى ڕەعد ئەحمەد ڕایگهیاندوه، "دوای گەڕانێکی زۆری بێسود، خێزانەکە باوەڕیوابوو کە سلڤانا مردوە، لەبەرئەوە لەگۆڕستانی کۆجۆ گۆڕێکی سیمبوولیمان بۆ هەڵکەندو پرسهشمان بۆ دانا".
ئهوهشى وت:"گەڕانەوەی سیلڤانا هیوایەکە بۆ ئەو ڕزگاربوانەی ئێزدییەکان کە هێشتا بەدوای خۆشەویستانییاندا دەگەڕێن، هەروەها بەبیر هێنانەوەیەکە لەسەر ئەو هەموو تراژیدیایەی کە چەندین ساڵ جەنگو تیرۆر لەعێراقدا دروستیکردون".
گوندەکەی، واته کۆجۆ، یەکێکه لەو ناوچانەی ئێزدییەکان کە لەماوەی پهلامارهكانى داعشدا لەساڵی 2014دا زیانێکی گەورەی بەرکەوت، لەوێ کۆمەڵکوژیو تاوانی دڕندانە ڕویدا، بوە هۆی ئاوارەبونو پەرتەوازەبونی دانیشتوانەکەیو لەدەستدانی سەدان لەمنداڵەکانییان.
ئێزدییەکان نزیکەی 500 سهد ههزار کەسن لەعێراقدا، لەلایەن داعشەوە پهلاماردران، کاتێک گروپە تیرۆریستییەکە خاکێکی بەرفراوانی لەسوریاو عێراقدا داگیركرد.
لە3ی مانگی هەشتی ساڵی 2014دا تیرۆریستانى داعش کۆنتڕۆڵی شنگالییان کرد، بهگوێرهى ئامارەکان نزیکەی ههزارو 290 ئێزدی سڤیل کوژران، لەوکاتەشەوە زیاتر لە 70 گۆڕی بەکۆمەڵو ژمارەیەکی زۆر لەگۆڕی تاکەکەسی لەشنگال دۆزراونەتەوە.