محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران رایگەیاند، ئەو نەبوایە بەغدا دەكەوتە دەستی داعش، "لەو بەغدایەی كە قاسم سولەیمانی بەرگری لێ‌كرد، نەیانتوانی میوانەكەیان بپارێزن و لەوێ شەهیدبو."
ئاوێنە: محەمەد حاجی مەحمود، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رێوڕەسمی ساڵیادی كوژرانی قاسم سولەیمانی لە شاری هەولێر، وتەیەكی پێشكەش كرد‌و وتی، هەر لە سەرەتاوە سەركەوتنی شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران "نه‌فه‌سێكی گه‌وره" بو بۆ خه‌ڵكی كوردستان.
ئەو وتیشی"حاجی قاسم توانی سه‌رپه‌رشتی لوبنان، سوریا، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، عێراق، بۆسنه و به‌شێكی ئه‌فغانستان بكات و هه‌موی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی كۆبكاته‌وه."
بەقسەی محەمەد حاجی مەحمود "قاسم سوله‌یمانی ته‌نیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان نه‌بو، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانیشدا هه‌بو، هه‌مو وڵاتانی دنیا ده‌گه‌ڕا به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان بزانن."
ئاماژەی بەوەشدا، به‌درێژایی شه‌ڕی سێ ساڵ و نیوی داعش، "حاجی قاسم هاوكارمان بو. له‌هه‌ر جێیه‌كدا شه‌ڕ رویدابێت، له‌گه‌ڵ هێزه‌كه‌یدا له‌وێ ئاماده‌بو."
بەبڕوای سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان "قاسم سوله‌یمانی نه‌بوایه، 2015 دیمه‌شق و به‌غداش ده‌گیران، چونكه هێزه‌كانی داعش گه‌یشتنه ئه‌بوغرێب و نزیكی كه‌ربه‌لا و گه‌یشتنه په‌نای دیمه‌شق. ده‌ركه‌وت نه‌بونی ئه‌و چ بۆشاییه‌كی دروست كرد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست."
هەروەها وتیشی"ئه‌و به‌غدایه‌ی قاسم سوله‌یمانی به‌رگری لێ‌كرد، نه‌یانتوانی میوانه‌كه‌یان بپارێزن و له به‌غدا شه‌هیدبو، بۆیه پێمانوایه خه‌ڵكی عێراق زۆر قه‌رزاری حاجی قاسمه، چونكە ئەو نەبوایە بەغدا دەگیرا لەلایەن داعشەوە."