کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
ئاوێنە: کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایى با لە نێوان پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان نۆ بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمڕۆ پلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە سفر پلە دەبێت.