دژەتیرۆر: چەند تیرۆرستێكی داعش لە شارەزور دەستگیركران
  2025-01-08       277       

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر دەستگیركردنی چەند تیرۆرستێكی داعشی لە سنوری شارەزور راگەیاند كە خەڵكی پارێزگای سەڵاحەدینن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، "لە ئۆپەراسیۆنێکی وردی هەواڵگریدا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر توانی ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لە سنوری شارەزور دەستگیربکات، ئۆپەراسیۆنەکە دوای چاودێری و بەدواداچونی ورد ئەنجامدرا."

ئاماژەی بەوەشداوە "تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن و لە کاتی دەسەڵاتی ڕێکخراوی تیرۆرستیی داعشدا لە چەندین پۆستی جیاوازدا کاریان کردوە، تۆمەتبارەکان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی و پێشێلکاری مافی مرۆڤدا دەستیان هەبوە."

وتوشیەتی"هێزەکانی دژەتیرۆر لە ئۆپەراسیۆنێکی خێرا و بێ زیاندا توانییان تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن و ڕادەستی دادگای تایبەتمەندیان بکەن بۆ لێپێچینەوەی یاسایی."

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×