مه‌زڵوم عه‌بدى لەبارەی ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى سوریا زانیاریى گرنگ ئاشكراده‌كات
  2025-01-09       424       

فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى سوریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت‌و ده‌ڵێت:"له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریا له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی ئه‌و وڵاته‌ ڕێككه‌وتوین".

ئاوێنە: مه‌زڵوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) به‌ئاژانسی فرانس پرێسى وتوه‌، "له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق له‌سه‌ر ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی سوریا ڕێككه‌وتوین".

عەبدی وتوشیه‌تى:"مانگی ڕابردوو چاوپێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی له‌نێوان وه‌فدى هه‌سه‌ده‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سوریا له‌دیمه‌شق هه‌بوه‌".

فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه‌كانی سوریای دیموكرات جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "له‌كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی دیمه‌شق، ڕامانگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی‌و سه‌قامگیریی خاكی سوریاین‌و هه‌ر جۆره‌ پڕۆژه‌یه‌كیش كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌یه‌كپارچه‌یی ئه‌و وڵاته‌ ده‌كات، ڕه‌تیده‌كه‌ینه‌وه‌"

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×