لە كەركوك دو كرێكار لە كاتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆدا گیانیان لەدەستدا
  2025-01-09       172       

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دو كرێكار لە كاتی پاككردنەوەی ئاوەڕۆی كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوندا لە كەركوك، كەوتونەتە نێو ئاوەڕۆكەو گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: سامان یابە، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی كەركوك، لە لێدوانێكدا بۆ كەركوك ناو وتویەتی، ئەو دو كرێكارە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەكاتی كاركردن و پاككردنەوەی ئاوەڕۆكی كۆمەلگەی نیشتەجێبونی برایەتی لە نزیك هاتوچۆی كەركوك، كەوتونەتە نیو ئاوەڕۆكەو گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی قسەی سامان یابە، ئەو دو كرێكارەی گیانیان لەدەستداوە یەكێكیان خەڵكی چەمچەماڵ و تەمەنی 42 ساڵ و ئەویدیكەیان خەڵكی كەركوك و تەمەنی 33 ساڵ بوە.

تەرمی هەردو كرێكارەكە رەوانەی پزیشكی دادی كەركوك كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×