بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، توركیا قەدەغەی گەشتە ئاسمانییەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تاكو شەش مانگی تر درێژكردەوە.
ئاوێنە: هەندرێن هیوا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكدا وتی: بە ئیمەیڵ ئاگادار کراینەوە، کە تورکیا ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بە پێچەواشەوە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ فڕۆکەخانەکانی تورکیا بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەكەیان لەگەڵ توركیا تاوهكو 7ی 6ی 2025 درێژكراوەتەوە.
توركیا لە 3ی نیسانی ساڵی 2023ـەوە ئەنجامدانی گەشتی ئاسمانی لەگەڵ فڕۆكەخانەی سلێمانی راگەیاند، ئەوەش بە پاساوی ئەوەی كە پەكەكە "دزەیكردۆتە نێو فڕۆكەخانەكەو هەڕەشەی بۆ سەر ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەكان دروست كردوە"، پاساوێك كە چەندین جار لەلایەن بەرپرسانی باڵای سلێمانی و هەروەها لیژنەی بەدواداچونی پەرلەمانی عێراقەوە رەتكراوەتەوە.