فەرمانگەی دادنوسی بەکرەجۆ لە سلێمانی لە ئاگادارکردنەوەیەکدا سەبارەت بەتەوتینی مووچەی فەرمانبەران هۆشداری دەداتە بەرپرسانی هەرێم و بەغدا.
ئاوێنه: دادنوسی بەكرەجۆی سەربە سلێمانی بە دوو نوسراو هۆشداری داوەتە، هەریەك لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی كوردستان.
نوسراوەکان لەبەرامبەر جێبەجێنەكردنی بڕیارەی دادگای فیدراڵی عێراقە سەبارەت بە پرسی تەوتینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.