هەسەدە: لە دوێنێوە تا بەیانی ئەمڕۆ 72 چەكداری میلیشیاكان كوژراون
  2025-01-03       520       

هەسەدە رایگەیاند، لەمیانی بەرەنگاربونەوەی هێرشەكانی میلیشیاكاندا بۆ سەر ناوچەكانی باشور و رۆژهەڵاتی منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین، لەلایەن شەڕڤانانەوە، 72 چەكداری میلیشیاكان كوژراون، دەیان چەكداری دیكە برینداربون و تانكێك و شەش ئۆتۆمبێلی سەربازییان تێكشكێندراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، لەو 72 چەكدارەی میلیشیاكان كە كوژراون، تەرمی 16 چەكداریان كەوتۆتە بەر دەست شەڕڤانان.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە سەرلەبەیانی دوێنێ پێنجشەممە، سەدان چەكداری رێكخراوی "حراس الدین" كە بەڕەچەڵەك ئۆزبەكستانی، توركمانستانی و چیچانین، دەستیان بە هێرشێكی فراوان كرد بۆ سەر گوندەكانی باشور و رۆژهەڵاتی منبج و دەوروبەری بەنداوی تشرین.

ئەوەشی خستەڕو، هیرشەكە بە پشتیوانی پێنج فڕۆكەی بێفڕۆكەوان و تانك و زرێپۆشی توركیا كراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەمیانی بەرەنگاربونەوەی ئەو هێرشانەدا 11 شەڕڤانمان شەهیدبون.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×