وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رەتیدەكاتەوە، ژۆن نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ دیمەشق داوای كردبێت هێزەكانی سوریای دیموكرات-هەسەدە چەك دابنێن.
ئاوێنە: دوێنێ هەینی، بەشێك لە میدیا عەرەبییەكان و كوردییەكان ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ دیمەشق لە لێدوانێكدا داوای كردوە هەسەدە چەك دابنێت.
لەوبارەیەوە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە تۆڕی ئێكس رونیكردۆتەوە "وەزیرەکەمان بەهیچ شێوەیەك لێدوانی وای نەداوە. ئەم هەواڵە چەواشەکارانەیە لە لایەن روسیا تودەییەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەو میدیای کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاریی ناڕاست لە ئەوروپا قەدەغەکراوە."
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا وتوشیەتی"فەرەنسا داوای كۆتاییهێنان بە شەڕ لە باكوری سوریاو گەیشتن بە چارەسەرێكی سیاسی دەكات كە رۆڵ بداتە هاوبەشە كوردەكانمان لە هێزەكانی سوریای دیموكرات، ئەو هێزانەی كە لەگەڵیان دژی داعش شەڕمان كرد لەپێناو داهاتوی سوریا."