2025-01-03   710     
بەوتەی سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار، فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ زیاتر له دو هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له گه‌رمیان و دەشڵێت: پێویسته ٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وى ئاماده‌بكه‌ین بۆ دابەشکردنی بەسەر فەرمانبەراندا.
ئاوێنە: ئه‌كره‌م ساڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانى كه‌لار بە رادیۆى ده‌نگی ڕاگەیاندووە، فه‌رمانى دابه‌شكردنى زه‌وى بۆ نزیکەی ٢ هه‌زار و ٧٠٠ فه‌رمانبه‌ر گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌ك وه‌جبه‌ى یه‌كه‌م، نازانین چه‌ندى ده‌كه‌وێته قه‌زاى كه‌لاره‌وه، چونكه پێویستى به وردبینیكردن ده‌بێت.
ده‌شڵێت: دابه‌شكردنى ئه‌و زه‌ویانه كراوه به دو زۆنه‌وه ئه‌مه‌ش له نوسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تمان هاتوه كه جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و زه‌ویانه له چه‌ند شوێنێكى جیاواز بێت، ئه‌و دو شوێنه‌شى كه دیاریكراوه له كه‌لار، یەکەمیان ده‌كه‌وێته ده‌شتى سه‌ید خه‌لیل و دوەمیشیان نێوان به‌رلوت و به‌رده‌سورە، چونکە ئه‌و زه‌ویانه گونجاون و شیاون و مه‌ترسى لافاویان له‌سه‌ر نیه، هاوكات فراوانبونى قه‌زاى كه‌لاریش به‌و دو ئاراسته‌یەیه.
باسی لەوەشکرد، وه‌ك شاره‌وانى نه‌خشه‌سازى زه‌ویه‌كه‌مان ته‌واوكرده و كشتو‌كاڵى گه‌رمیانیش بۆ كوژاندنه‌وه‌ى زه‌ویه‌كان قۆناغى باشى بڕیوه، چونكه ده‌سه‌ڵاتدراوه به به‌ڕێوبه‌رى كشتوكاڵ، ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌ى جوتیاره‌كانه كه لیژنه‌ى ٢٢٢ كارى له‌سه‌ر ده‌كات و پێویسته ٢٠ هه‌زار پارچه زه‌وى ئاماده‌بكه‌ن.