سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی یەكێتی و پارتی كۆببنەوەو لە كۆبونەوەكەدا باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردولا دەكرێت.
ئاوێنە: سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند، وەك لە كۆبونەوەی رابردوی نێوان یەكێتی و پارتی كە لە 17ی مانگی رابردو لە پیرمام بەڕێوەچو بڕیاردرا دوای سەری ساڵ كۆبونەوەیەكی تر بكرێت.
وتەبێژی یەكێتی وتوشیەتی، بڕیارە لەم هەفتەیەدا وەفدی یەكێتی كە لە د.رێواز فایەق، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئامانج رەحیم پێكهاتون لەگەڵ وەفدێكی پارتی كۆببنەوە.
سەعدی پیرە ئەوەشی خستۆتەڕو، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ لەسەر كاراكردنی چۆنێتی پێكەوە كاركردن لەسەر ئاستە جیاجیاكان دەكرێت و باسی خاڵە هاوبەش و ناكۆكەكانی نێوان هەردولاش دەكرێت.