بەگوێرەی رۆژنامەی " زە سەن"ی بەریتانی، بەشار ئەسەد هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە، ژەهر خوارد کراوە.
ئاوێنه: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ی کانونی دووەمی ٢٠٢٥، رۆژنامەی "خۆر"ی بەریتانی رایگەیاند، بەشار ئەسەد سەرۆکی پێشوی سوریا لە رووسیا هەوڵی تیرۆرکردنی دراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەشار ئەسەد یەکشەممەی رابردوو ژەهراوی بووە، ئەمەش وای لێکردووە هەر کە هەست بە خنکان بکات و بەردەوام بوو لە کۆکە دواتر داوای یارمەتی پزیشکی کردووە.
پشکنینەکان دەرکەوتووە کە مادەیەکی ژەهراوی لە جەستەی بەشار ئەسەددا هەیە چارەسەری بۆ کراوە و رۆژی دووشەممە باری تەندروستی جێگیر بووە.