کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت، دەشڵێن، سبەى ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی و پلەكانى گەرما نزم دەبنەوە.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم نمە باران دەبارێت و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت.
دەشڵێن، سبەى ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە لە ناوچەکانی سنووری باڵەکایەتی و پلەكانى گەرما نزم دەبنەوە.
باس لەوەش کراوە، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە 38 پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە 24 پلە دەبێت.