سوپای ئیسرائیل: سینوار دوێنێ كوژراوە نەك ئەمڕۆ
  2024-10-17       272       
سەرۆك ئەركانی سوپای ئیسرائیل و سەرۆكی دەزگای هەواڵگری گشتی لەكاتی هەڵسەنگاندنی ئۆپەراسیۆنی كوشتنی سینواردا

سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، یەحیا سینوار، سەرۆكی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس، دوێنێ چوارشەممە، لە ئۆپەراسیۆنێكی هێزەكانیاندا لە باشوری كەرتی غەززە كوژراوە.

ئاوێنە: سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا وتی، لە كۆتایی ئۆپەراسیۆنێكدا كە ساڵێكی خایاندوە، دوێنێ چوارشەممە، هێزەكانیان توانیان لە باشوری كەرتی غەززە، یەحیا سینوار بكوژن.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە پێشتر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند، یەحیا سینوار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئۆپەراسیۆنێكی سوپای وڵاتەكەیدا كوژراوە.

سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە كە سینوار سەرپەرشتیارو داڕێژەری هێرشەكەی 7ی ئۆكتۆبەری حەماس بوە بۆ سەر ئیسرائیل و بەرپرسیاری كوژران و رفاندنی ژمارەیەكی زۆر لە ئیسرائیلییەكان بوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×