لێدوانی ئەردۆغان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان
  2024-10-16       292       

بەپێی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەرۆدغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هیوای خواستوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان "ببێتە مایەی خێر".

ئاوێنە: سەرۆكایەتی كۆماری توركیا راگەیەندراوێكی لەبارەی كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لە كۆبونەوەكەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان توركیاو عێراق و هەرێمی كوردستان كراوەو گفتوگۆش لەبارەی پەرەسەندەكانی ناوچەكە و جیهان كراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا ئەردۆغان هیوای خواستوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە رۆژی 20ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، "ببێتە مایەی خێر".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەردۆغان وتویەتی"لەو بڕوایەدام كە هەڵبژاردنەكە (هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان)، كە بەرەی توركمانیش تێیدا ركابەرایەتی دەكات، بەشێوەیەكی ئاشتیانەو ئارام و بە لێكتێگەیشتنێكی گشتگیرەوە، بەڕێوەبچێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×