سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاشکرای کرد، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی کردووە بە خستنەحاڵەتی ئامادەباشیی "ج" بۆ سەرجەم یەکە سەربازییەکان، کە لە ئێستاوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە تا ئاگادارکردنەوەیەکی دیکە.
ئاوێنە: سەرچاوەکە بە میدیای "سۆمەرییە نیوز"ی ڕاگەیاندووە، ئەو فەرمانە سەربازییە هاوکات بانگهێشتکردنەوەی سەرجەم ئەو کارمەندانەش دەگرێتەوە کە لە ئێستادا لە مۆڵەتدان.
لە لایەکی دیکەوە، عەلی فالح زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، فەرمانێکی دیوانیی دەرکردووە بۆ پێکهێنانی بارەگایەکی کۆنترۆڵ لە ناوچەی جرف سەخر، کە ئەرکی سەرکردایەتیکردن و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم ئەو یەکە ئەمنییانە دەگرێتە ئەستۆ کە لە چوارچێوەی سنووری کارگێڕیی ناوچەکەدا ئەرکیان پێ سپێردراوە. بەپێی فەرمانەکە، ئەم بارەگایە لە کاتژمێر ٦:٠٠ی بەیانیی ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ەوە دەست بە کارەکانی دەکات.