سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، هاوڵاتیه‌ك بڕی هه‌شت هه‌زار دۆلار له‌گه‌ڵ چوار ملیۆن دیناری عێراقی له‌گه‌ڵ زبڵ و پاشماوه‌ی ماڵه‌كه‌ی فڕێداوه، پاش سێ كاتژمێر له‌گه‌ڕان له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه توانرا پاره‌كه بدۆزرێته‌وه و راده‌ستی خاوه‌نه‌كه‌ی بكرێته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاش ئەوەی لەلایەن هاوڵاتیەک ئاگادارکراینەوە کە بڕی زیاتر لە هەشت هەزار دۆلار و چوار ملیۆن دیناری عێراقی، لەگەڵ زبڵ و پاشماوەی ماڵەکەی فڕێداوە و ئامێری کابیسەی گەڕەکەکەیان کۆی کردۆتەوە، ڕاستەوخۆ تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر سەر بە سەرۆکایەتیمان، شوێنێکی تایبەتیان لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە بۆ ئەو ئامێرە جیاکردەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بە ئامانەتەوە هاوڵاتیەکە خۆی بە چاودێری تیمی ژینگەپارێزی، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر گەڕان بە دوای پارەکەدا، توانرا پارەکە بدۆزرێتەوە و رادەستی خاوەنەکەی بکرێتەوە".