"تەنانەت ئەو نەوتەشی بە ماڵانی دەفرۆشن پارەكەی نابێت بۆ بانكە حكومییەكان بێت"
  2024-10-16       217       

عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەگەڵ بڵاوكردنەوەیەك بەڵگەیەك دەڵێت، تەنانەت ئەو نەوتەشی بە ماڵاتی دەفرۆشن، نابێت پارەكەی بۆ بانكی حكومی بێت.

ئاوێنە: بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر، كە ئەمڕۆ چوارشەممە، لەلایەن عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێستەوە بڵاوكراوەتەوە، پارەی ئەو نەوتەی كە حكومەتی هەرێم بە ماڵانی دەفرۆشێت دەچێتە بانكی ئاڕ تی و بانكی كوردستان.

عەلی حەمەساڵح لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوسراوەكەدا وتویەتی"تەنانەت ئەو نەوتەش بەماڵانی دەفرۆشن پارەکەی نابێت بۆ بانکی حکومی بێت."

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم لە 12ی مانگی رابردوەوە دەست كراوە بە دابەشكردنی نەوت بەسەر ماڵاندا.

وەزارەتەكە وتویەتی، هەر خێزانێك 200 لیتر نەوتی سپی بە نرخی 100 هەزار دینار پێدەدرێت و چوار هەزار دیناریش وەک کرێی گواستنەوە وەردەگیرێت.

بەگوێرەی نوسراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی هەولێر كە عەلی حەمەساڵح بڵاویكردۆتەوە لەو بڕە پارەیە، 1500 دیناری بۆ بریكارەكانەو هەروەها 100 هەزار دیناری دەچێتە بانكی ئاڕتی و 2500 دیناری دەچێتە بانكی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×