پێشبینی كەشناسی هەرێم بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو
  2024-06-28       299       

كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات لە 48 سەعاتی داهاتودا شەپۆلێكی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بگرێتەوەو پلەكانی گەرماش بەرزببنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بونی تۆزێکی سوک لە شارەکانى هەرێم و لەباشوری هەرێم ڕێژەى تۆزەکە زیاتر دەبێت.

كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلە بەرزتردەبن لە چاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوامبونی تۆزێکی سوک لە شارەکانى هەرێم كە رێژەی تۆزەكە لە باشوری هەرێم و هەرەوەها لە شارى کەرکوک و ڕۆژئاواى شارەكە زیاتر دەبێت.

وەك لە راگەیەندراكەی كەشناسیدا هاتوە، سبەی شەممە، پلەكانی گەرما نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 43، سلێمانی: 40، دھۆک: 39، کەرکوک: 44، ھەڵەبجە: 40، سۆران: 40، گەرمیان: 46 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×