دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
  2024-10-18       322       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد. پڕۆسەی دەنگدانەكە لە هەرێمی كوردستان و ناوچە جێناكۆكەكان و سێ پارێزگای عێراق بەڕێوەدەچێت.

ئاوێنە: سەعات 7ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، بنكەكانی دەنگدان كرانەوەو دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد.

215 هەزارو 960 كەس لە هێزەكانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان، لە دەنگدانی تایبەتدا مافی دەنگدانیان هەیە كە كۆی گشتی لەسەدا 7.4%ی كۆی دەنگدەران پێكدەهێنن.

د.عیماد جەلیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، بەئاوێنەی راگەیاند، دەنگدانەكە لە 165 بنکەی دەنگدان لە 9 پارێزگا بەڕێوەدەچێت؛ چوار پارێزگاكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ كەركوك، سەڵاحەدین، نەینەوا، بەغدا و واست.

هەروەها 747 وێستگەی دەنگدان بۆ دەنگدانی تایبەت هەیە.

د.عیماد وتی"هیچ فشارێکمان هەست پێنەکردوە بەرامبەر ئەو پێشمەرگەو هێزە ئەمنیانە بکرێت کە ئەمڕۆ بەشداری لەدەنگدانی تایبەتدا دەکەن، پێشمانوایە دەنگدەر گوزارشت لەڕای خۆی دەکات لەناو کابینەی دەنگداندا، لەبەرئەوە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت دابەش دەبێت بەسەر هەمو حزب‌و لیست‌و کاندیدەکاندا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×