نەوەی نوێ: تەیف سامی پێیوتین موچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمیان ناردوە
  2024-06-27       352       

سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق پێی وتوە، موچەی مانگی پێنجی سەرجەم موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانیان بە موچەی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەوە رەوانەی هەرێم كردوە.

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە لێدوانێكدا بۆ ئێن ئاڕ تی، ئاشكرایكرد، "لە پەیوەندیم لەگەڵ وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، پێی راگەیاندم كە موچەی مانگی پێنجی هەمو موچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بە موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەكانەوە ناردوە."

ئەوەش لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێمی كوردستان هێشتا موچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگەی دابەش نەكردوە بە پاساوی ئەوەی پارەیان لەلایەن بەغداوە بۆ نەنێردراوە.

سروە عەبدولواحید وتیشی، هەروەها وەزیری دارایی عێراق پێشی وتم، كێشەیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم ئەوەیە كە لیستی موچە درەنگ دەنێرن.

بەپێی لێدوانی وتەبێژی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیستی موچەی مانگی شەشی موچەخۆران كە موچەی هێزە ئەمنییەكانیش لەخۆدەگرێت، بۆ بەغدا رەوانە كراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×