کۆڵبەرێکی رۆژهەڵاتی کوردستان کە نزیکەی سێ مانگ پێش ئێستا دەستگیرکرابوو، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.
رێکخراوی هەنگاو ئاشکرایکردووە، کۆڵبەرەکە ناوی ئیدریس ئالیە و خەڵکی سەردەشتە و باوکی دوو منداڵە، بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل ئەو سزایەی بەسەردا سەپێنراوە.
دوای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیارەکەی دادگا، لە ئێستادا دۆسیەکەی ناوبراو رەوانەی دیوانی باڵای وڵات کراوە.