ئەمریكا پێشوازی لە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات
  2024-06-26       236       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەكات و چاوەڕێی ئەوەن كە هەڵبژاردنێكی "ئازادو شەفاف" بەبێ هیچ دواخستنێكی دیكە، بەڕێوەبچێت.

ئاوێنە: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە، وتی "ئێمە، پێشوازی لە راگەیاندنی 20ـی ئۆکتۆبەر وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەین."

 ماتیۆ میلەر وتیشی"هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان ئامرازێکی گرنگی پرۆسەی دیموکراسییە و ئێمە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دڵنیابن لەوەی هەڵبژاردنەکان ئازاد و شەفافانە دەبن بەبێ هیچ دواخستنێکی دیکە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×