وەزارەتی دارایی عێراق، رایگەیاند، دەست بە خەرجكردنی موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرا.
ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پاڵپشت بە فەرمانی سەرۆك وەزیران و رەزامەندی وەزیری دارایی و لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی، فەرمانگەی ژمێرییای وەزارەتەكەیان دەست بە خەرجكردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان كرد.
بەپێی راگەیەندراوەكە، دەست بە خەرجكردنی موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی، تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی و هەروەها موچەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و گرێبەستەكانی هەرێم كراوە ئەوەش لەچوارچێوەی تەرخانكراوە داراییەكانی مانگی نیسانی 2024دا.