سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرایكرد كە ڕۆژی چوار شەممەی ئەم هەفتەیە سەرۆك وەزیرانی عێراق دێتە سلێمانی و كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوە ئەنجام دەدات لە نێویشیاندا لەگەڵ سەرۆكی یەكێتی كۆدەبێتەوە.
ئاوێنە: هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی بكات و لە سەردانەكەیدا لەگەڵ (بافل جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی كۆببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو سەردانەیەدا سەرۆك وەزیرانی عێراق لە سلێمانی كۆمەڵێك دیدار و كۆبوونەوەی دیكە ئەنجام دەدات، كە تایبەت بە بارودۆخی ناوخۆی عێراق و ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی عێراق و دۆخی ناوچەكە و جیهان.
ئەوەش لەكاتێكدا دوێنێ سودانی سەردانی هەولێری و كرد و لەوێش كۆمەڵێك دیدارو كۆبوونەوەی ئەنجامدا.