كەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە سبەی دوشەممەوە شەپۆلێكی باران بارین و بارستەهەوایەكی سارد ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو ئەگەری بارینی بەفرێكی كەمیش لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنورییەكان هەیە.
ئاوێنە: كەشناسی هەرێم، ئەمشەو یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵ پەستۆی دەریای سور و تێكەڵبونی بارستە هەواییەكی سارد بە كەشی ناوچەكەمان لە رۆژی دوشەممەوە رێكەوتی 2025/4/14 ئاسمانی هەرێم هەورو نیمچە هەور دەبێت، باران بارین بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند لە ناوچەی جیا جیا دەبارێت."
وتوشیەتی"كاریگەری ئەم شەیۆڵە لە شەوی دوشەممە لەسەر سێشەممە زیاد دەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێ كات لێزمە باران و هەورە تریشقەش دەبێت."
ئاماژەی بەوەشداوە"لەگەڵ زیادبونی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سور لە رۆژی سێشەممە كاریگەری شەپۆلی باران بارین فراوان و زیاتر دەبێت لە سەرجەم ناوچەكان باران بارین دەبێت."
ئەوەشی خستۆتەڕو"لەدرەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت."
بەپێی قسەی كەشناسی "لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا، پێشبینی زیادبونی خێرایی باو بەرزبونەوەی تۆزو خۆڵ هەیە كە هەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەمیش لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنورییەكان هەیە."