ترەمپ: كێشەی ئیران ئاسانەو چارەسەری دەكەین
  2025-04-14       383       

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، دەبێت ئێران دەستبەرداری بیرۆكەی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی ببێت، ئەگەر نا هێرش دەكەنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە. دەشڵێت، ئێران بەتەواوەتی مایەپوچە. كێشەی ئێران ئاسانەو چارەسەری دەكەین.

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لەمیانی پێشوازیكردنیدا لە سەرۆكی سیلڤادۆر لە كۆشكی سپی، بە رۆژنامەنوسانی وت، ئێران نابێت چەكی ئەتۆمی هەبێت.

وتیشی، ئێران دەبێت لەوەدا پەلە بكەن، ئەگەر ناچاربین رێكاری زۆر توند دەگرێنەبەرو ئەوەش دەكەین.

ترەمپ وتیشی، ئێران بەتەواوەتی مایەپوچە. لەوەڵامی ئەوەشی كە ئایا وەڵامی ئەمریكا بۆ ئێران، هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە لەخۆدەگرێت وتی، بێگومان.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشدا، كێشەمان لەگەڵ ئێران هەیە، بەڵام چارەسەری دەكەین، ئەوە كێشەیەكی تاڕادەیەك ئاسانە.

هێمای بۆ ئەوەش كرد، ئێران دەیەوێت مامەڵەمان لەگەڵ بكات، بەڵام نازانێت چۆن. وتیشی، ئێران دەكرێت وڵاتێكی مەزن بێت بەمەرجێك خاوەنی چەكی ئەتۆمی نەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×