ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی، ئۆندەر جەڵتەی دڵ لێی دا
  2025-04-16       235       
سری سورەیا ئۆندەر

ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سری سورەیا ئۆندەر ئەم ئێوارەیە جەڵتەی دڵ لێی دا و گەیەندرایە نەخۆشخانە.

 

ئاوێنە: دەم پارتی راگەیاندرواێکی بۆ رای گشتی لەبارەی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر بڵاوکردەوەو رایگەیاند کە "بەهۆی ئەو جەڵتەی دڵەوە ئێوارەی ئەمڕۆ تووشی بوو، گەیەندرایە نەخۆشخانەو چارەسەری پێویستی بۆ کراو تا ئێستاش لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە"


سیری سورەیا ئۆندەر کە پەرلەمناتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی‌و ئەندامی شاندی ئیمرالییە، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیاشە. 

 

وەزارەتی تەندروستی تورکیا سەبارەت بە باری تەندروستی ئۆندەر لەهەژماری ئێکسی وەزارەتەکەوە رایگەیاند "سری سورەیا ئۆندەر بەهۆی نەخۆشییەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەو لەژێر چاودێری وردایەو چارەسەرکردنی بەردەوامە".


پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداریش هیوای زوو چاکبوونەوەی خۆی گەیاندە ئۆندەر، عومەر چەلیکی وتەبێژی ئاکەپە لە پۆستێکدا کە لەئەکاونتی ئێکسەوە کردوویەتی، هیوای "زوو چاکبوونەوە"ی بۆ ئۆندەر خواست.

 

هەروەها دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە پەیوەندی بەئیدارەی نەخۆشخانەکەوە کردووەو زانیاری لەبارەی بارودۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەرەوە پێگەیشتووە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×